Erbil 19°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:24

سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌ربازى له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌: له‌ مه‌خمور هێرش کرایه‌ سه‌ر چه‌کدارانى داعش

بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌میحوه‌ری مه‌خمور به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند ،  دره‌نگانى ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ 29ى ئایاری 2018  ، فرۆكه‌ى هاوپه‌یمانان له‌چیاى قه‌ره‌چووغ هێرشى كرده‌ سه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كى گه‌ڕۆكى چه‌كدارانى داعش له‌سنوره‌كه‌ . 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕاشیگه‌یاند ،هێرشكه‌ى هاوپه‌یمانان زه‌ره‌رو زیانى به‌چه‌كدارانى داعش گه‌یاندووه‌ و تێكى شكاندوون له‌و سنوره‌ی لێى بوون . 

به‌رپرسه‌كه‌ى سه‌ربازى له‌میحوه‌رى مه‌خمور راشیگه‌یاند : جموجۆلى چه‌كدارانى داعش له‌ناوچه‌كه‌ زیادى كردووه‌ ، به‌ئاشكرا له‌چیای قه‌ره‌چوغ و ناوچه‌كانى دیكه‌ له‌سنورى مه‌خمور ده‌سوڕێنه‌وه‌ ، ووتیشى چه‌كدارانى داعش له‌و سنوره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ دا نین ، به‌ڵكو له‌و سنوره‌دان كه‌هێزه‌كانى عێراقى تێدا بوونیان هه‌یه‌ 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.