ماوه‌یه‌كه یاسای له‌باربردنی كۆرپه‌له بۆته مشتومه‌ری نێو كۆمه‌ڵگای وڵاتی ئیرله‌ندا ، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئهك كێشیهیه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته لیۆ ڤارادكار بریاریدا راپرسی له‌سه‌رئه‌و كێشه‌یه بكرێت.
بۆیه لایه‌نگرانی له‌باربردنی كۆرپه‌له له ئیرله‌ندا خه‌ریكه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی له‌باربردنی كۆرپه‌له.
ریفراندۆم بۆ له‌باربردنی كۆرپه‌له له ئیرله‌ندا به‌ڕێوه چوو و به‌پێی ڕاپرسییه‌كان دوو له‌سه‌رسێی ده‌نگده‌ران خوازیاری ئه‌وه‌ن كه یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی له‌باربردنی كۆرپه‌له هه‌ڵبگرێت جگه له‌چه‌ند حاڵه‌تێكدا نه‌بێت.
لیۆ ڤارادكار سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیرله‌ندا كه خۆی یه‌كێك له لایه‌نگرانی نه‌مانی یاساكه ده‌ڵێت: وڵاته‌كه‌ی خه‌ریكه هه‌نگاوێكی مێژوویی ده‌نێت.
لهڕاپرسییهدا هاتووه كه ئایا تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كۆرپه‌له‌ش به ئه‌ندازه‌ی دایكی مافی ژیانی هه‌بێت یان نا؟
به‌پێی زانیارییه‌كان 69% ده‌نگده‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه یاساكه نه‌مێنێت و له‌باربردنی كۆرپه‌له ئاسایی و یاسایی بێت. له‌شاری دوبلین –ی پایته‌ختی ئیرله‌ندا 79% ده‌نگده‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه یاساكه نه‌مێنێت.
شایانی باسه له‌ئێستادا له ئیرله‌ندا له‌باربردنی كۆرپه‌له ته‌نها له یه‌ك حاڵه‌تدا ڕێگه پێدراوه كه گیانی دایكه‌كه له مه‌ترسیدا بێت.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.