Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 22:23

ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان ئاسایشی تورکیا و عێراق ئاشکرا کرا

هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌ داهاتوودا
کوردستان TV
100%

عێراق و توركیا به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ماهه‌نگی له‌ هه‌واڵگری و ئاسایشی سنوور كۆبوونه‌وه‌و رێككه‌وتوون له‌ داهاتوودا درێژه‌ به‌ كاری هاوبه‌ش بده‌ن.

ئێرهان گولڤه‌ره‌ن، بریكاری به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاسایشی توركیا له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم عه‌بد فازڵ به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌واڵگری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و شاندی یاوه‌ی كۆبووه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی گشتی توركیا، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی شاندی عێراق و توركیا كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی گولڤه‌ره‌ن و فازڵ به‌ڕێوه‌چوو، باس له‌ بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ماهه‌نگی له‌ هه‌واڵگری و ئاسایشی سنوور كراوه‌.

جیا له‌مه‌ش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌ داهاتوودا درێژه‌ به‌ كاری هاوبه‌ش بده‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.