هه‌ر یه‌ك له روسیا‌و ئیسرائیل ڕِێكه‌وتنێكی نهێنی له‌دژی ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش ئیسڕائیل ڕازی ده‌بێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕژێمی سوریا بۆ سه‌ر سنووری به‌رزاییه‌كانی جۆلان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسڕائیلی، ئیسڕائیل گه‌یشتووه به ڕێكه‌وتنێكی نهێنی له‌گه‌ڵ ڕوسیادا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه ئێرانیانه‌ی كه له سوریادا هه‌ن دووربن له سنووره‌كانییه‌وه
به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه ،ئیسڕائیل ڕازی ده‌بێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕژێمی سوریا بۆ سه‌ر سنووری به‌رزاییه‌كانی جۆلان، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ڕوسیا ده‌بێت گره‌نتی ئه‌وه بدات كه هیچ هێزێكی دیكه‌ی ئێران و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران وه‌كو حیزبوڵای لوبنانی له ناوچه‌كه‌دا نه‌مێنن.
هه‌ر به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه ڕوسیا داوا له هه‌موو هێزه بیانییه‌كانی ناو سوریا ده‌كات بڕۆن، به هێزه‌كانی ئێران و حیزبوڵڵا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیاشه‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا- سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.