Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:36

بۆ جارێکی دیکه‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق شکستی هێنا

بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان
کوردستان TV
100%


بڕیاربوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عیراق دانیشتنێكی نائاسایی بۆ تاوتوێكردنی ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایاری 2018 ساز بكات، به‌ڵام دانیشتنه‌كه‌ ساز نه‌كرا.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌  بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی دانیشتنی پەلەمانی عێراق بۆ جاری چوارەم دواخرا.

له‌ دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ش به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران، دانیشتنه‌كه‌ ساز نه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ش جاری چواره‌مه‌ كه‌ به‌هه‌مان هۆكار سازكردنی دانیشتنه‌كه‌ شكست ده‌هێنێت.

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی ئاڕاستەی ئەندامانی پەرلەمان کرد بۆ رۆژی دووشه‌مه‌ بۆ جارێکی تر ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن، بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ئه‌مه‌ش جاری چواره‌مه‌ كه‌ به‌هه‌مان هۆكار سازكردنی دانیشتنه‌كه‌ شكست ده‌هێنێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.