سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌م وڵاته رۆیشتوونه‌ته كۆریای باكوور به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامی دیداره گرنگه‌كه‌ی نێوان دۆناڵد ترامپ و كیم جونگ ئون.
ئه‌مكاره‌ش دوای ئه‌وه ئه‌نجامده‌درێت كه سه‌رباری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م دیداره له‌لایه‌ن ترامپه‌وه له رێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه كه بۆ رێبه‌ری كۆریای باكوور ناردیی، به‌ڵام كیم جونگ ئون رایگه‌یاند كه هێشتا سووره له‌سه‌ر دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه، سونگ كیم باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له كۆریای باشوور و دانووستانكاری پێشووی ئه‌م وڵاته بۆ پرسی ئه‌تۆمیی كۆریای باكوور، راسپێردراوه تا سه‌رۆكایه‌تی تیمی ئاماده‌كاریی دیداره‌كه‌ی نێوان ئه‌م دوو رێبه‌ره جه‌نجاڵییه‌ی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور بكات.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.