چه‌ند رۆژێكی دیكه په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له رێگای سیسته‌مێكی نوێ ده‌كه‌وێته‌كار و پێویسته به‌شداربوو مانگانه وه یاخود ساڵانه له رێگای كرینی كارته‌وه سه‌یری پڕۆگرامه‌كانی ته‌له‌فزیۆن بكات.
له‌م باره‌یه‌وه كاروخ نوره‌ده‌ین، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای یونایتد میكس میدیا له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: تا 2-6-2018 سیسته‌مه كۆنه كار ده‌كات و دواتر كۆمپانیا ئامێری نوێ ده‌خاته بازاره‌وه كه نرخه‌كه‌ی 39 هه‌زاره ، له‌گه‌ڵ كڕینی ئامێره‌كه‌ش مانگێك فری ده‌بێت، دواتریش به چوار جۆر هاووڵاتیان ده‌توانن به‌شداری له سیسته‌مه تازه‌كه‌دا بكه‌ن كه به‌م شێوه‌یه ..
كارتی یه‌ك مانگی 6 هه‌زار دیناره
كارتی سێ مانگی 15 هه‌زار دیناره
كارتی شه‌ش مانگی 24 هه‌زار دیناره
كارتی ساڵانه 36 هه‌زار دیناره
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه گوتیشی: ئامێره‌كان له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ك و سوپه‌ڕ ماركێته‌كان ده‌فرۆشرین و چوار ژماره ته‌له‌فۆنیش بۆ سه‌نته‌ری راژه‌ی به‌شداربووان له‌سه‌ر كارتۆنی ئامێره‌كه دیاری كراوه و په‌یوه‌ندییه‌كان به خۆرایی ده‌بن.
كۆمپانیای یونایتد میكس میدیا له 6-5-2018 موژده‌ی گۆڕانكاری سیسته‌می به سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر و سلێمانی ڕاگه‌یاند كه‌وا له به‌رواری 19/5/2018 ده‌ست ده‌كات به گۆڕینی سیسته‌می په‌خش له شاری هه‌ولێر و سلێمانی بۆ شێوازی DVB/T2 Code (كۆد)، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا (10) كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی به كوالیتی (HD) له هه‌ردوو شاره‌كه‌دا له‌سه‌ر تۆڕی دیجیتاڵی ته‌له‌ڤزیۆنی زه‌مینی یونایتد میكس میدیا زیاد ده‌كرێت.
گۆڕینی سیسته‌م له شاری هه‌ولێر و سلێمانی تا به‌رواری 15/6/2018 ده‌خایه‌نێت و پرۆسه‌كه به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت بۆ بواردان به هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست كه بتوانن رسیڤه‌ره‌كانی یونایتد میكس میدیا له بازاڕه‌كاندا به‌ده‌ست بهێنن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.