Erbil 1°C شەممە 18 کانوونی دووەم 06:45

ئه‌مرۆدووشه‌ممه‌ له‌یاریه‌کى دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌کانی تورکیا و ئێران دوای ٤٤ ساڵ به‌یه‌کده‌گه‌ن

یارییه‌كه‌ له‌ یاریگای فاتح ته‌ریم له‌ ناوچه‌ی باشاكشه‌هیری ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 28 - 5- 2018 كاتژمێر 9:15 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ،  هه‌ڵبژارده‌ی توركیا  له‌ ئیستانبوڵ دوای ٤٤ ساڵ له‌ دوایین رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ده‌كات. 

بڕیاره‌ یارییه‌كه‌ له‌ یاریگای فاتح ته‌ریم له‌ ناوچه‌ی باشاكشه‌هیری ئیستانبوڵ كاتژمێر ٢١:٤٥ ده‌ستپێبكات و له‌ لایه‌ن ناوبژیوانی ئۆزبه‌كستانی، ڤالێنتین كۆڤالێنكۆوه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت. 

هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ بۆ دوایین جار له‌ ٢٠ی كانوونی دووه‌می ساڵی ١٩٧٤دا له‌ شاری كه‌راچی پاكستان له‌ میانی جامی هاریكاریی ناوچه‌یی بۆ گه‌شه‌پێدان (RCD) رووبه‌ڕووی یه‌كتر یارییان كردووه‌. 

هه‌ڵبژارده‌ی توركیا دوایین یاریی نێوانیانی، به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر بردبوویه‌وه‌. 

یارییه‌كه‌ی سبه‌یی نێوان توركیا و ئێران حه‌وته‌مین یاریی نێوانیانه‌ له‌ مێژوودا. 

له‌ شه‌ش یاریی پێشووی نێوانیاندا توركیا خاوه‌نی چوار بردنه‌وه‌یه‌ و هه‌ردوولاش له‌ دوو یارییدا یه‌كسانبوون. هه‌روه‌ها له‌و شه‌ش یارییه‌ی رابردوودا هه‌ڵبژارده‌ی توركیا ١٢ جار تۆڕی گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانی هه‌ژاندووه‌ و ته‌نها گۆڵێكی لێكراوه‌.

سه‌رچاوه‌ - ئاژانسی ئانادۆڵ
  AA

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.