به‌رپرسانی ئه‌مریكا و توركیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به دوو قۆڵیی پلان بۆ سه‌قامگیركردن و پاراستنی ئاسایش له منبج دابڕێژن و هاوكاری یه‌كتریی بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ڕه كه رۆژی هه‌ینی رایانگه‌یاند، ئه‌م دوو وڵاته ئامانج و هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی پلانه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایشی منبج دیاریكردووه، به‌ڵام تا ئێستا ورده‌كاریی ئه‌م پڕۆژه‌ی هاوبه‌شه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌ردۆغان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند كه سوپای وڵاته‌كه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی نوێ له خاكی سووریادا ده‌ستپێده‌كات.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.