دره‌نگاى شه‌وى رابردوو له‌ناحیه‌ى سه‌عدیه بۆمبێك ده‌ته‌قێته‌وه به‌یه‌كێك لهئۆتۆمبێلهكانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ، بۆمبه چێنراوه‌كه له‌كاتێك ته‌قیوه‌ته‌وه كهكاروانێكى هێزه میلیشیاكان به‌ناوچه‌كه‌دا تیپه‌ڕ بوونه ، هێزه‌كه له‌فه‌وجى 2 له‌لیواى 110بووه ، لهئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبه‌كه به‌یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كان ده‌بێته گیان له‌ده‌ست دانى سێ چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى
دوای بێ هێز بوونى چه‌كدارانى داعش و نه‌مانیان لهناوچهكهكانى سه‌عدیه و جه‌له‌ولا به‌شێوه‌ی به‌ربڵاو و ئاشكرا ، داعش له‌ئێستادا له‌ڕێگاى ڕێكخستن و ئه‌و خه‌ڵكه‌ى ماوه‌یه كه‌كاریان بۆیان ده‌كات په‌نا بۆ بۆمبى چێندراو ده‌بات كه‌ئامانجیان چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبیه به‌م شێوه‌یه ڕووبه‌روویان ببنه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.