قایمقامی ناوەندی هەولێر ئاشكرای كرد، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان بڕیارمان دا، كاتژمێرهكانی پێدانی كارەبا هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا نەكرێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی بڕا مۆلیدەكان كارەبا دەدەنەوە و بەمشێوەیە 24 كاتژمێر كارەبا دەبێ.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر راگەیاند لەگەڵ خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان قسەمانکردووە و بڕیارمانداوە لە ئەمڕۆوە هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی بڕا، دەبێت خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان کارەبا بدەنە هاووڵاتیان.
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر گوتیشی ئەم بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی رەمەزان بەردەوامدەبێت، نابێ هاووڵاتیانی شاری هەولێر بێ کارەبابن، دەبێت خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانیش پابەندبن بە بڕیارەکەوە، بەپێچەوانەشەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە.
واتا لە ماوەی 24 كاتژمێر هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی پچڕا، پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بدەنەوە هاووڵاتییان.
مانگانە لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لەگەڵ بەرپرسانی كارگێڕی هەولێر بڕیاری پێدانی كاتژمێرهكانی كارەبا دەدەن، بەڵام بەهۆی مانگی ڕەمەزان و هاتنی وەرزی گەرما، هاووڵاتیان پێویستی زیاتریان بە ساردكەرەوەیە، بۆیە بڕیاردراوە لە ئەگەری بڕانی كارەبا حكوومی پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان ڕاستەوخۆ كارەبا بدەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.