شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا سه‌ردانی البطريرك مار لويس روفائيل ساكو ی كرد.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ردانی البطريرك مار لويس روفائيل ساكوی كرد و
پیرۆزباییان له پا‌تریاك مار لویس روفائیل ساكو كرد به‌هۆی ده‌ست به‌كاربوونی له پۆسته تازه‌كه‌ی.
له‌به‌رامبه‌ردا لویس سوپاسی شاندی پارتی كرد بۆ ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه، هیوای خواست كورد یه‌ك ده‌نگ بێت بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵێكی باڵای هه‌بێت له دروستكردنی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
جێ باسه هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان المطران شلیمون وردونی والابوان روبیرت جرجیس وتوماس بهنام ود. اخلاص جردیس امینه سر البطریركیه. ئاماده‌ی دیداره‌كه‌بوون.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراقه و له‌گه‌ڵ قه‌واره براوه‌كان و هێزه كاریگه‌ره‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.