قایمقامیهتی قهزای ناوهندی ههولێر رایگهیاند كه ئهو پۆلیسهی تهرازووی كاسبكارێك دهبێت له شارێكی تری كوردستانه، نهك ههولێر.
لە دوێنێوە وێنەی پۆلیسێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو كراوەتەوە كە پۆلیسەكە ڕووبەڕووی منداڵێك بووەتەوە كە منداڵەكە كاری دەستگێڕی دەكات و كەلوپەلەكانی لەلایەن پۆلیسەكەوە براوە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا باس لەوە كرا كە ئەوە هەولێر بێت، بەڵام قایمقام ئەو دەنگۆیانەی رەت كردەوە.
نەبەز عەبدولحمید قایمقامی ناوەندی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە دەنگۆی ئەوە بڵاو كراوەتەوە كە گوایە ئەم پۆلیسە هی شاری هەولێرە، لەناو بازاڕی شێخەڵا هەڵدەستێ بە بردنی تەرازووی كاسبكارێك و هەڵمەتی لادانی زێدەڕۆیییە لە شاری هەولێر، بەڵام ئەو زانیارییە دوورە لە ڕاستی لەبەر ئەوەی كارمەندانی بەشی پۆلیسی شارەوانی هەولێر جلوبەرگی سەربازییان تایبەتە و بەم شێوەیە نییە كە ئەو پۆلیسە لەبەریدایە.
ههروهها قایمقام دەڵێت، ئاگاداری گشت لایەك دەكەینەوە ئەم وێنەیە دوور و نزیك هیچ پێوەندییەكی بەشاری هەولێر نییە، بەڵكو شارێكی تری كوردستانە و قایمقامیەتی هەولێر بە هاوئاهەنگی شارەوانی یەك بازاڕی شێخەڵا و سەرجەم كاسبكاران بەشێوەیەكی ئەندازەیی شوێنیان بۆ دابین كراوە بەشێوەی دانانی مێز لەناو بازاڕی هەولێر بە رێكوپێكی بۆ سەرجەم كاسبكاران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.