به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بارزگانی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، كه بۆیه‌كه‌مجاره ئه‌مساڵ له مانگی ره‌مه‌زاندا نرخ جێگیره و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و هۆكاره‌كه‌یشی ئاشكرا ده‌كات.
محه‌مه‌د عه‌باس گۆران، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی هه‌ولێر، رایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجاره نرخی به‌رهه‌م و خۆراكه‌كان له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌رزنه‌بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش دوو هۆكاری هه‌یه، یه‌كه‌میان زۆری ژماره‌ی سوپه‌رماركێت له گه‌ڕه‌كه‌كان كه به‌شێكی زۆریان هه‌وڵی دابه‌زاندنی نرخ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕ بۆخۆیان خۆش بكه‌ن، هۆكاری دووه‌میش دابه‌زینی نرخی لیره‌ی توركی و تومه‌نی ئێرانی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه نرخه‌كان جێگیربن.
هه‌روه‌ها: تیمه‌كانمان رۆژانه و شه‌وانه سه‌ردانی بازاڕ ده‌كه‌ن، له شه‌ودا سه‌ردانی ئاشه‌كان ده‌كه‌ن چونكه ئێستا ئارد دابه‌ش ده‌كرێت و هه‌فته‌ی داهاتووش برنج دابه‌ش ده‌كرێت له هه‌مانكاتدا رۆژانه ١٠ تیممان له بازاڕ ده‌گه‌ڕێن و چاودێری نرخ ده‌كه‌ن.
گوتیشی: تا ئێستا به‌هۆی فرۆشتنی سه‌وزه و میوه به نرخێكی زیاتر له‌وه‌ی بۆیان دانراوه، ١٣ شوێن له عه‌لوه سزادران، به‌ڵام جگه له‌وه‌ش له هه‌فته‌ی رابردوودا كۆمپانیایه‌ك بڕی ٢٥ تۆن كه‌لوپه‌لی راده‌ستی ئێمه كرد كه هێشتا ماوه‌شیان به‌سه‌ر نه‌چووبوو به‌ڵام كه‌لوپه‌له‌كان تێكچووبوون.
راشیگه‌یاند: دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی و تومه‌نی ئێرانی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بووه كه نرخه‌كان جێگیربن به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌رهه‌مه خۆراكییانه‌ی وه‌ك هێلكه و مریشك كه ئه‌مساڵ ته‌نیا بڕی ٢٥٠ دینار بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك وه‌كو گومرگ دانرا كه ئه‌ویش هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر گرانبوونی نرخه‌كان نه‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.