ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه ، هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و دژه تیرۆری عێراقى له‌گه‌ڕه‌كى شۆریجه‌ى كه‌ركوك ، له‌نێو شه‌قامى ناوچه‌كه‌دا خاڵى پشكنین داده‌نێن به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕان به‌دوای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و وه وه‌رگرتنى ناسنامه له‌هاوڵاتیان و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیان .
له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى هێزه میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌به‌مه‌به‌ست و به‌رنامه خاڵى پشكنینیان ئه‌نجامدا بوو ، ته‌نیا ئه‌و هاوڵاتیانه زیاتر ڕاگیراون كه‌كورد بوونه و دووچارى پرسیار و لێپرسینه‌وه هاتوون .
له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه میلیشیاكانى دیكه و دژه تیرۆری عێراق ، به‌هاوكارى لایه‌نێكى كوردی ده‌ستیان به‌سه‌ر شارى كه‌ركوكدا گرت و داگیریان كرد ، له‌و ساته‌وه‌ى كه‌ركوك داگیر كراوه شاره‌كه به‌ڕه‌وشێكى نائارامدا تیپه‌ڕده‌بێت ، جگه له‌زیاد بوونى كرداری تیرۆرستى له‌كه‌ركوك ، وه‌ڕفاندنى هاوڵاتیان له‌سنوره‌كه له‌لایه‌ن گروپى جیاواز ، وه‌ڕێژه‌ى زیاد بوونى دزی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان ڕِۆژانه ڕووده‌دات .
هه‌ر به‌هاتنى ئه‌و هێزانه له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه نزیكه به 200 هه‌زار خێزانى كورد به‌هۆى مه‌ترسى ژیانیان له‌سه‌ریان ئاواره‌ى شاره‌كانى هه‌ولێر و شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستانى بوون .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.