Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 05:21

زێدان : دڵنیام کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاری کۆتایی یەکلا کەرەوە دەبێت

له‌لێدوانى بۆ میدیاكان باس له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى لێڤه‌رپول و یانه‌كه‌ى ده‌كات
کوردستان TV
100%

زێنه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له‌لێدوانى بۆ میدیاكان رایگه‌یاند :   یاری كۆتایی بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك بێت كارێكى ئاسان نابێت بۆی ، ئێمه‌ دڵخۆشین كه‌له‌یاری كۆتایین ، وه‌له‌ئاماده‌كاریمان به‌رده‌وامین بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌مان له‌به‌رامبه‌ر لێڤه‌رپول ، من دلخۆشم  به‌و سێ وه‌رزه‌ى له‌گه‌ل ریال مه‌دریدم به‌سه‌ر بردووه‌ ، به‌تایبه‌ت له‌دوو وه‌رزى رابردووى پاڵه‌وانى چامپیۆنس لیگین ، بۆیه‌ دڵخۆشم له‌گه‌ل ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ یاریزانه‌ كه‌به‌یه‌كه‌وه‌ین . 

زێدان راشیگه‌یاند : نازانم لێڤه‌رپول تاچه‌ند تێنوى نازناوه‌كه‌یه‌ به‌ڵام ئێمه‌ زیاتر ده‌مانه‌وێت نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنین له‌ریال مه‌درید وایه‌ نازناوى زیاتریان ده‌وێت . 

له‌باره‌ى شێوازى یاری كردنى ریال مه‌درید و لێڤه‌رپول وه‌ك یه‌ك یاری ده‌كه‌ن : زێدان ڕه‌تى كرده‌وه‌ ڕایگه‌یاند نه‌خێر به‌هیچ  شێوه‌یه‌ك ریال مه‌درید و لێڤه‌رپول به‌یه‌ك شێوه‌ یاری ناكه‌ن 

له‌باره‌ى رۆنالدۆ و به‌یله‌وه‌ رایگه‌یاند : رۆنالدۆ ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌مان و پێویستیه‌كى یانه‌یه‌ ئه‌و ده‌توانێت له‌هه‌موو كات به‌دیار بكه‌وێت ،  کریستیانۆ ھیچ کات ھەست بە نیگەرانی ناکات له‌گه‌لمان  بە تایبەت لە کاتە  ھەستیارەکان  زیاتر خۆی ماندو دەکات ، وه‌كاتێك  رەخنەی لێبگیرێت کاری زیاتر دەکات ، بۆیه‌  دڵنیام کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاری کۆتایی یەکلا کەرەوە دەبێت  
 له‌باره‌ى  به‌یله‌وه‌ رایگه‌یاند :  له‌ئێستادا باشتر به‌دیار ده‌كه‌وێت ، له‌یاریه‌كانى كۆتایی وه‌رزمان له‌لالیگا گۆلى تۆمار كرد
 
زێدان له‌به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كانى بۆ میدیاكان رایگه‌یاند : 
وه‌ك خۆم  لە رووی تەکتیەکەوە باشترین راھێنەر نیم ، پێویستم  پێ نییە بڵێم باشترینم ، بەڵام من ھەست و سۆزم بەرامبەر بە یانه‌كه‌م هه‌یه‌ 
 
 
زێدان :  ریال مه‌درید وەک لێڤەرپول  بۆ بردنه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ، ئەوە گرنگ نییە ئێمە ٢ ساڵە پاڵەوانین گرنگ یاریەکەی شەممەیە  ، وه‌ھەمیشە گەشبینم بە تیپەکەم  
 

زێدان : کلۆپ کاری باش و دیاری لەگەڵ لیڤەرپول ئه‌نجامداوه‌ ، وه‌كاتێك   لەگەڵ دۆرتمۆندیش بوو بە ھەمان شێوە بوو، بۆیه‌ وەک راھێنەرێکی گەورە رێزی زۆری لێدەگرم 


رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو 26 - 5 - 2018  یاری كۆتایی خولى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌نێوان ریال مه‌درید - لێڤه‌رپول به‌ڕێوه‌ده‌چێت  

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.