Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 04:45

فازڵ میرانی له‌گه‌ڵ عەممار حەکیم کۆبووه‌وه‌

هاوپەیمانییەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق
کوردستان TV
#7
100%


لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، عەممار حەکیم بە شاندەکەی راگەیاندووە بەبێ پارتی ناچینە نێو هیچ هاوپەیمانییەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممه‌ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی (حیكمە) لە بەغدا كۆبوونەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، سەرۆكی شاندەكە رای گەیاند كە كۆبوونەوەكە بەرهەمدار بوو و دووپاتی كردەوە كە پێویستە لە پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو پشت بە توانست ببەسترێت.

دوای كۆتاهاتنی كۆبوونەوەی شاندی پارتی و عەمار حەكیم، فازڵ میرانی سەرۆكی شاندەكە بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، كۆبوونەوەكە بەرهەمدار بوو و لە كۆبوونەوەكەدا بۆچوونمان لەبارەی زۆرێك لە خاڵەكان وەك یەك بوو، بەڵام گفتوگۆمان لەبارەی خاڵە ناكۆكەكانیش كراوه‌.

زیاتر گوتی، مەرج نییە حكوومەتی داهاتووی عێراق هەموو پێكهاتەكان لەخۆ بگرێت، بەڵكو گرنگتر لەوە ئەوەیە كە لە پێكهێنانی پشت بە توانست ببەسترێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.