بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای نەینەوا ئاشکرایکرد 75 تەرمیان لە ناوچەی موسڵی کۆن هەڵگرتووەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند كه ھه‌ڵمه‌تێكی بۆ ھه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان له ناوچه‌ی شێخ ئیبراھیم، مزگه‌وتی مه‌سفی و ناوچه‌ی قه‌لیعات له موسڵی كۆن ئه‌نجامداوه و 75 ته‌رمی ھه‌ڵگرتووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له پێناو ته‌واوكردنی ھه‌ڵمه‌ته‌كانی ھه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه رووخاوه‌كان له موسڵی كۆن له كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ھه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندبوو كه ده‌ستیكردووه به ھه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی خانووه رووخاوه‌كانی به‌ری راستی موسڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.