Erbil 31°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:42

سه‌رۆک بارزانى : هەتا لە ژیاندا مابم مەزنترین پلە و پایە بۆ من پێشمەرگایەتییە

پێشمه‌رگایه‌تیم بەرزترین و بەشەرەفترین دەستكەوتی ژیانمە
masud barzani
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 20 - 5- 2018  سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ، په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ ، كه‌تێیدا ئاماژه‌ به‌په‌نجاو شه‌ش ساڵى پێشمه‌رگایه‌تى ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌و شه‌ڕه‌فه‌م پێ به‌خشرا كه‌ په‌نجاو شه‌ش ساڵ به‌ر له‌ئێستا بووم به‌پێشمه‌رگه‌ ، له‌و ڕۆژه‌وه‌ تا ئێستا مەزنترین پلە و پایە بۆ من پێشمەرگایەتییە، ئەمە بەرزترین و بەشەرەفترین دەستكەوتی ژیانمە

ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ئەمڕۆ 20ـی ئایارە، پەنجا و شەش ساڵ بەر لە ئێستا و لەم ڕۆژەدا ئەو شەرەفەم پێ بەخشرا كە ببم بە پێشمەرگە. لەو ڕۆژە هەتا ئێستا و هەتا لە ژیاندا مابم مەزنترین پلە و پایە بۆ من پێشمەرگایەتییە، ئەمە بەرزترین و بەشەرەفترین دەستكەوتی ژیانمە.

هەر بە هیمەتی پێشمەرگەیشە كە گەلی كوردستان خۆی بۆ هیچ هیز و لایەنێك نەچەماندووە جگە لە خودای مەزن.

سەركەوتن و سەربەرزی بۆ ئەوانەیە كە خاوەن ئیرادە و قەزییەن و دڵسۆز و ڕاستگۆن لەگەڵ میللەتەكەیاندا.

مسعود بارزانی

20ـی 5ـی 2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.