Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:40

مه‌حمود محه‌مه‌د : سەرکەوتنمان وه‌ک حزبی یه‌که‌م لەسەر ئاستی کورستان و عێڕاق سەرکەوتنی کوردستان و ئامانجە مەزنەکانی گەلی کورده‌

پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگران و جەماوەری پارتیمان دەکەم
کوردستان TV
100%


مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی و  ووته‌بێژى پارتى دیموكراتى كوردستان و به‌رپرسى مه‌كته‌بى رۆشنبیرى و راگه‌یاندن له‌راگه‌یاندراوێكدا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى پارتى كه‌ وه‌ك حزب له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێناوه‌ ، ئاراسته‌ى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى و جێگرى سه‌رۆك و كادیرو ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌كات ، وه‌پیرۆزبایی ئاراسته‌ى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و كه‌س و كارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و هێزه‌كانى پاراستنى ئارامى ده‌كات ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ پیرۆز ده‌كات . 

ده‌قى پیرۆزباییه‌كه‌ى مه‌حمود محه‌مه‌د  


سەرکەوتنی پارتی وەکو یەکەمین حزب لەسەر ئاستی کورستان و عێڕاقیش، سەرکەوتنی کوردستان و ئامانجە مەزنەکانی گەلی کورد و کوردستانیانە. 

بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگران و جەماوەری پارتیمان دەکەم..

پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هێزەکانی پاراستنی ئارامی و هەڤاڵانی بنکە و رێکخراو و لیژنەناوچە و لق و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگاکان و مەکتەب و دەستە و دەزگاکانی پارتیمان و میدیاکار و هەڤاڵانی راگەیاندن و خۆبەخش و چالاکوانانی سۆشیال میدیا و گەنجانی خوێن گەرم و دڵسۆز و کاندیدەکانی پارتمان و، خەباتکارانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان و راپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەمان و یەکە یەکەی هەڤاڵ و هاوکارانم لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی، دەکەم....

سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی هەموومانە، وەکو چۆن بەیەکەوە و بەیەک تیم ئەوپەڕی توانای خۆمان خستەگەڕ بۆ روبەڕوبوونەوەی تەحەددیات و پیلان گێڕییەکان و، پارتیمان بە هێز و حزبی یەکەمی کوردستان هێشتەوە..

مەحمود محەمەد


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.