Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:04

میره‌ له‌ جه‌ژندا جه‌ژن پێشکه‌شده‌کات

خاوه‌نی 5 ئه‌لبوومی بڵاوكراوه‌یه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی كورد " میره‌ " سروودێكی ئایینی له‌ ژێر ناوی " جه‌ژن " ئاماده‌كردووه‌ و بریاره‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژب جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا بڵاویبكاته‌وه‌ .

گۆرانیبێژ " میره‌ عه‌لی " ئاشكرایده‌كات ، كاره‌ نوێیه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ سروودێكی ئاینی به‌ ناوی جه‌ژن ، ئاوازی گۆارانییه‌كه‌  له‌ لایه‌ن "هه‌ڵكه‌ت زاهیر" ه‌وه‌ دانراوه‌ و : مه‌حمود سه‌نگه‌سه‌ریش تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نوسیوه‌ ، محه‌مه‌د جه‌میل كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه‌ ، وتیشی كاری كلیپه‌كه‌ ته‌واو بووه‌ و له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ساڵی 1986 له‌ سۆران له‌ دایك بووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانی و كلیپه‌ ، هه‌روه‌ها خاوه‌نی 5 ئه‌لبوومی بڵاوكراوه‌یه‌ به‌ ناوه‌كانی ( ببووره‌ ، شێوه‌ی تۆ ، الله‌ اكبر ، یادم مه‌كه‌ن له‌ گه‌ڵ ئه‌لبوومێك به‌ شێوه‌ی دوێت .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.