ئەمریكا سەرجەمی هاوكارییەكانی بۆ رۆژئاوای كوردستان راگرت كە بە دەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت.
تۆڕی هەواڵی (سی بی ئێس)ی ئەمریكی لەزاری سەرچاوەیەك لە كۆشكی سپییەوە بڵاوی كردەوە "دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری راگرتنی هاوكارییەكانی ئەمریكای بۆ رۆژئاوای كوردستان دەكردووە كە بە دەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت.
بەپێی هەواڵی میدیاكەی ئەمریكا ئەو بڕیارەی ترەمپ وەك ئاماژەیەك هەژمار دەكرێت بۆ ئەوەی كە دۆناڵد ترەمپ دوای كۆتایی هاتنی جەنگی داعش لەسوریا دەیەوێت بەزوویی لەو وڵاتە بكشێتەوە.
شایهنی هاوكارییەكانی ئەمریكا بە دەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت و ئەمریكا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویی و هاوكاریكردنی رێكخراوە سەربەخۆكان و راگەیاندنی ئازاد و پاڵپشتیكردنی خوێندن بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا تەرخانی كرد بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.