دكتۆره‌كان ئامۆژگاری رۆژوانان ده‌كه‌ن له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا كه پابه‌ند به خه‌وتن، چونكه زۆر پێویسته جه‌سته‌ی مرۆڤ و هۆشی مرۆڤ پشووێكی زۆر وه‌ربگرێت به‌تاییبه‌تی له‌و كاته‌ی سیسته‌می ژه‌مه‌كانی نان خواردن له مانگی ره‌مه‌زان گۆرانكاری به‌سه‌ردادێت.
دكتۆری پسپۆری كۆئندامی هه‌رسكردن له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مریكی له دوبه‌ی عه‌بدوڵا فیاز ده‌ڵێت: بۆئه‌وه‌ی جه‌ست و هۆشی مرۆڤ كاتێكی باشی له پشوودانی ده‌سكه‌وێت پێویسته رۆژانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌وت كاتژمێر بخه‌وێت.
دكتۆر عبدوڵا دهڵًێت:باشترین رێگا بۆدابه‌شكردنی كاتژمێره‌كان خه‌وتن له رۆژدا له كه‌سێكه‌وه بۆكه‌سێك ده‌گۆرێت هه‌ندێ كه‌س ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ نان خواردنی پارشێو زوو ده‌ست به كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن به‌و جۆره‌ش زوو كاره‌كانی خۆ‌یا ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی باش بۆ پشوودان وه‌ربگرن پێش ئه‌وه‌ی رۆژه‌كه‌یان بشكین، هه‌ندێك تر ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن دوای نان خواردنی پارشێو راسته‌و خر بخه‌ونه‌وه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵسن بچنه سه‌ركاره‌كانیان بۆیه به پێی داب و نه‌ریتی كه‌سه گۆرانكاری به‌سه‌ر كاته‌كان دێت.
به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش خه‌وتن زۆر باشتره له‌وه‌ی به زمانی به‌رۆژو تووشتی غه‌یبه‌تكردن ببیت ، به مه‌رجێك نوێژ و زكره‌كان له ده‌ست نه‌ده‌ن.
سه‌رچاوه/ سۆمه‌ر نیوز
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.