شه‌وی رابردوو یه‌كه‌م نوێژی ته‌راویح له شاری هه‌ولێرو ته‌واوی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی پێنج شه‌ممه (١٧-٥-٢٠١٨) یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه، شه‌وی رابردوو له مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوای نوێژی عیشا، یه‌كه‌م نوێژی ته‌راویح ئه‌نجامدرا.
نوێژی ته‌راویح ، نوێژێكی سوننه‌ته و فه‌رز نه‌كراوه له سه‌ر موسڵمانان، هه‌موو ساڵێك ئه‌م نوێژه له مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوای نوێژی عیشایان ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ركه‌سێك ئه‌م نوێژه ئه‌نجامبدات پاداشتی خۆی له‌لایه‌ن خوداوه وه‌رده‌گرێت، هه‌ر كه‌سێكیش له توانایدا نه‌بوو، یان به‌ر هه‌ر هۆكارێك نه‌یتوانی ئه‌و نوێژه ئه‌نجام بدات، ئه‌وا به پێی شه‌رعی ئیسلام هیچ گوناهێكی له‌سه‌ر نییه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.