كتێبی،"وهستـــا ڕهجـــهب چه‌كسازی بلیمه‌ت" توێژینه‌وه و ئاماده‌كردنی به‌ڕێز (جه‌واد ساڵح نه‌ورۆز)ه، كه‌یه‌كێك له نه‌وه‌كانی وه‌ستا ڕه‌جه‌ب.
نووسه‌ر ده‌ڵێت: ماندویێتیی ئه‌و ماوه زۆره‌ی له‌گه‌ڵمان كێشا، به "ئۆخهیێكی چاپبوونی"، ئاسه‌واریشی نه‌ما كتێبێك، كه دره‌نگوه‌خت نووسرا، پیاوێكی داهێنه‌ر و بلیمه‌ت، كه ده‌بوو زووتر به چه‌ندان شێوه بهسهركرابایهوه، بۆ له‌مه‌ودوا به‌نه‌مری و گه‌وره‌یی ده‌چێته نێو كتێبخانه‌ی كورده‌وه.
ئه‌م كتێبه ده‌بێته هه‌نگاوی یه‌كه‌می ڕامان و قووڵبوونه‌وه له عه‌قڵ و شاكار و مه‌زنی كاره‌كانی وه‌ستا ڕه‌جه‌ب، له دووسه‌د ساڵی به‌ر له ئێستای كورددا.
نووسه‌ر له‌م كتێبه‌كه‌یدا باس له وه‌ستا ڕه‌جه‌ب، له ساڵی (1815ز)دا كه كارخانهیێك له پایته‌ختی میرنشینی سۆران (ڕواندز) داده‌مه‌زرێنێت .
به تێڕامان له‌م پرسیارانه‌وه، مه‌زنی و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ئه‌و كارخانهیهمان، گه‌وره‌تر وه‌ك ئه‌وه‌ی له زه‌ینی ئێمه‌دا هه‌یه، ده‌رده‌كه‌وێت. كه ئاخۆ له‌و ڕۆژگاردا به‌و ئامێره سه‌ره‌تاییانه‌وه چۆن توانیویانه وه‌ها كارێك ڕایی بكه‌ن، ئایا:
هه‌ر یه‌ك له‌و كانزایانه‌ی له پێكهاته‌ی تۆپ و چه‌كه‌كاندا به‌كارهاتووه، چۆن پارچه‌كراوه و سازكراوه؟ هه‌ر كانزایێك چه‌ند پله‌ی گه‌رمیی ویستوه، تاكو له دۆخی ڕه‌قی بگۆڕدرێت بۆ دۆخی شلبوونه‌وه و توانه‌وه؟
هه‌روه‌ها كووره ئاگره‌كان چۆن هه‌ڵنراون، چ سه‌رچاوه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی تێدا به‌كارهێندراوه؟ ئه‌و ده‌فره‌ی خراوه‌ته سه‌ر ئاگره‌كه و كانزاكانی تێدا توێنراونه‌ته‌وه، له چ مادده‌یێك چێكراوه، بۆئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی تینی ئاگره‌كه بگرێت؟
ئاخۆ كرێكار و سه‌رپه‌رشته‌كان، چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌كه‌دا كردووه و به‌رگه‌ی ئه‌و گه‌رمییه‌یان گرتووه؟ هه‌روه‌ها چۆن تیمی كنه و پشكنین، كانزاكانیان له‌و ناوچه‌یه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه و چۆن ده‌ریان هێناوه و به‌چی مادده و كانزاكانیان ناسیوه‌ته‌وه و لهیهكدیان جوێكردوونهتهوه؟ چۆن قاڵبه‌كان داڕێژراون؟ له‌گه‌ڵ چه‌ندان پرسیاری دی ؟
شایانی باسه ئه‌م به‌رهه‌مه، چواره‌مین كتێبی چاپكراوی "ڕێكخراوی هاوڕێیانی كتێب"ه له رواندز.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.