Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 13:37

سه‌رۆک بارزانی و هادی عامری : زوو ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ داواکارییه‌کانی خه‌ڵکیان به‌ پێویست زانیوه‌

باسییان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح باسییان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه‌ و هه‌ردوولاش زوو ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ داواكارییه‌كانی خه‌ڵكیان به‌ پێویست زانیوه‌.

هاوپه‌یمانی فه‌تح، به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووه‌م لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ و پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌.

دوێنێش سێشه‌ممه‌ 15 - 5 - 2018 نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی موقته‌دا سه‌در  بڵاوی كرده‌وه‌ ،   كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیان به‌ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در كردووه‌ ، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی لیستی سائیرون وه‌ك لیستی براوه‌ی یه‌كه‌م له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پیرۆزباییان   لێكردووه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستووه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.