گۆرانیبێژی كورد " گۆران نووری " له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی دووه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی خۆیه‌تی كه له 10 تراك پێكهاتووه و گۆرانی " ماچ " یه‌كێكه له تراكه‌كانی نێو ئه‌لبوومه‌كه .
جگه له كاری ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی " گۆران " خه‌ریكی ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی هونه‌رییه كه بریتییه له گۆرانییه‌ك له ژێر ناو " به‌نده‌ی خۆشه‌ویستی " كه بریاره له له مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا بڵاویبكاته‌وه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی 2006 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و هه‌ر له‌م ساڵه‌دا یه‌كه‌م گۆرانی خۆی به ناوی " بۆ كوێ ده‌رۆی " بڵاوكردووه و له ساڵی دواتر كلیپی بۆ گۆرانییه‌كه كرد ،له ساڵی 2007 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی به‌رهه‌مهێناوه كه له 8 تراكی گۆرانی پێكهاتبوو .
جێ ی باسه دوایین به‌رهه‌می " گۆران نووری " گۆرانییه‌ك بوو به ناوی " ماچ " ،كه تاكه گۆرانی كوردی بوو له كه‌ناڵی یوتیوب بڵاوكرایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.