ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر له راگه‌یه‌ندراوێكدا، پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له گه‌لى عێراق ده‌كات و به سه‌ركه‌وتوو وه‌سفی ده‌كات و به‌بنه‌مایه‌كی گرنگی ده‌وڵه‌تی هاوڵاتیبوون ناویبردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر هیوای خواستووه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ببێته هۆی سه‌قامگیریی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامیی له‌سه‌رجه‌م شار و پارێزگاكانی عێراق، هه‌روه‌ها هۆكارێك بێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق به یارمه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، كه هه‌ریه‌ك له قه‌ته‌ر، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا و ژاپۆن و ئێران پێشوازییان له هه‌ڵبژاردنه‌كه كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.