Erbil 5°C شەممە 21 کانونی یەکەم 21:38

ڕەوتی حیکمە: لە سلێمانی ساخته‌کارى زۆر کراوه‌ و دەنگەکانمان دزراون

سكاڵا له‌سه‌ر ساخته‌كارانی سلێمانى تۆمار ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%


ڕەوتی حیكمە لە سلێمانی كە لیستی بەشدار لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان هەبوو ڕای دەگەیەنن، لە سلێمانی دەنگەكانیان دزراون و لەددگا سكاڵا تۆمار دەكەن.

ئەمڕۆ دووشەممه‌ 14 - 5  - 2018 سەید عیسا بەرزنجی كاندیدی رەوتی حیكمە لە پارێزگاى سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی له‌به‌رده‌م میدیاكان  ڕای گەیاند،  دەنگی لیستەكەمان له‌و سنوره‌دا  دزراوە و له‌سه‌ر هه‌موولایه‌كى به‌شداربووه‌ ئه‌نجامه‌كان قه‌بوڵ نه‌كه‌ین ، وه‌ پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە بێتە دەنگ كه‌ڕێگر بێت له‌و ده‌نگانه‌ى به‌فیڕۆ نه‌ڕوات ..

كاندیده‌كه‌ى ڕه‌وتى حیكمه‌ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێـت به‌به‌ڵگه‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنین  لە سلێمانی ساختەیەكی زۆر كراوە و كاندیدی ژمارەی 22 بوونی نییە، بەڵام دەنگی بۆ هاتووەتەوە.

ناوبراو ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت دەنگەكانمان  دزراون و نەگەڕاونەتەوە، بۆیە سكاڵا لەسەر ساختەكارییەكانی سلێمانی تۆمارده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ى سه‌رپه‌رشتیار و جێ به‌جێ كارى بووه‌ ،  ئەگەر كۆمسیۆن حەقەكانمان بۆ وەرنەگرێتەوە، لە دادگای نێودەوڵەتی سكاڵا تۆمار دەكەن.

ڕه‌وتى حیكمه‌ به‌لیستێك به‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌مار حه‌كیم به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى كردووه‌ . 

له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتیدا  له‌سنوری پارێزگاى سلێمانى یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان له‌ناوچه‌كه‌ پێشێلكارى و ساخته‌كاریه‌كى هه‌ره‌ به‌رزى ئه‌نجامدا به‌جۆرێك لایه‌نه‌كانى دیكه‌ كۆی سه‌رتاپاى پڕۆسه‌كه‌ له‌سنوری پارێزگای سلێمانى ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ داوایان له‌كۆمسیۆنه‌ ده‌نگه‌ ڕاسته‌قینه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ كه‌له‌ئێستادا ده‌نگه‌كان له‌نێو بردراون و و ئه‌ژمار نه‌كراون له‌پێناو لایه‌نێكى دیاری كراو

شوان عه‌زیز
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.