Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:48

ده‌رمانێکی به‌هێز بۆ پێشگیریی له‌ که‌چه‌ڵیی دۆزرایه‌وه‌

ئه‌م ده‌رمانه‌ كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر ریشه‌كانی قژ هه‌یه‌
ده‌رمانێكی به‌هێز بۆ پێشگیریی له‌ كه‌چه‌ڵیی دۆزرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

توێره‌ژرانی بواری ته‌ندرووستیی ده‌رمانێكیان بۆ پێشگیریی له‌ كه‌چه‌ڵیی ( رووتانه‌وه‌ی قژ ) دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر بۆ چاره‌سه‌ری پووكانه‌ی ئێسك (نه‌رمبوونی ئێسك) به‌كار ده‌هات.

توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر ریشه‌كانی قژ هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی وروژان و چالاكبوونی زیاتریان.

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر پڕۆتینێك كه‌ ده‌بێته‌ هۆی رێگریی له‌ گه‌شه‌ی تاڵه‌كانی قژ و له‌ ئه‌نجامدا مرۆڤ تووشی كه‌چه‌ڵیی ده‌كات.

دكتۆر ناسان هاكشاو له‌ زانكۆی مانچسته‌ر كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كه‌یه‌ وتی: ئه‌م ده‌رمانه‌ له‌ توانایدایه‌ كه‌ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌ موی سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌دا درووست بكات كه‌ گیرۆده‌ن به‌ده‌ست رووتانه‌وه‌ی قژ و هه‌ڵوه‌رینی تووكی سه‌ریان.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.