Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:15

پارتى له‌ به‌غدا سه‌رکه‌وتنى تۆمار کرد و کورسیه‌کى به‌ده‌ست هێنا

كورده‌كانى به‌غدا ده‌نگیان به‌كاندیده‌كه‌ى پارتى داوه‌
کوردستان TV
100%


به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان پارتى دیموكراتى كوردستان ، كورسیه‌كى له‌پارێزگاى به‌غدا به‌ده‌ست هێناوه‌ ، ئازاد حه‌مید  شه‌فى كاندیدى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌سه‌ر لیستى سائیرون  له‌به‌غدا  ژماره‌یه‌كى باش له‌ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت كه‌به‌هۆیه‌وه‌ توانیویه‌تى كورسیه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت و ده‌ربچێت بۆ ئه‌ندامیه‌تى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق

زۆرینه‌ى كورده‌كانی به‌غدا له‌ناوچه‌كانى  سه‌در و فه‌له‌ستین  شه‌عب ده‌نگیان به‌كاندیده‌كه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان داوه‌ له‌ده‌رچوونیشى ،  سه‌ركه‌وتنێكه‌ كه‌پارتى تۆمارى كرد له‌به‌غدا 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.