Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:23

حەیدەر عەبادی: پڕۆسەی دەنگدان بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو

لەسەر کۆتایهاتنی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
کوردستان TV
100%


حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ستایشی هێزە چەکدارەکان و دامودەزگاکانی حکومەت و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سەرجەم بەشداربووەکانی کرد لە سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکەدا.

سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستخۆشی لە هێزی ئەمنی دەكات و دەڵێت، پڕۆسەكە بەشێوەیەكی سەركەوتووانە بەڕێوەچوو.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند، هێزە ئەمنیەكانی عیراق بە پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و پرۆسەی دیموكراسی لە سەرجەم پارێزگاكانی وڵات، توانیان سەركەوتنێكی دیكە تۆمار بكەن.

عەبادی ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارە گەلی عێراق بە ئاراستەی داهاتوویەکی ڕۆشندا هەنگاو بنێت بۆ بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و پارێزگاریکردن لە دۆخی ئەمنی وڵات و ئەو قوربانیانەی کە پێشکەش کراون.

حەیدەر عەبادی هیواشی خواستووە كە گەلی عیراق هەنگاوێكی بەرەو داهاتوویەكی گەش نابێت تاوەكو ئارامی و سەقامگیری دەستبكێشێت بەسەر وڵاتدا.

ئەوە لە کاتێکدایە لە بەیانی ئەمڕۆوە دەنگدەرانی عێراق ڕوویانکردە بنکەکانی دەنگدان  بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژارنی پەرلەمانی عێراق، کە بۆ یەکەمجارە لە دوای لەناوبردنی ڕێکخراوی داعشەوە هەڵبژاردن لە عێراقدا ئەنجام دەدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.