Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:48

روحانى: ئێران له‌ ڕێککه‌وتنى ناوه‌کى ده‌مێنێته‌وه‌ و ئاماده‌شه‌ بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم

روحانى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپى به‌ نایاسایى و ناڕه‌وا ناوبرد
روحانى: ئێران له‌ ڕێككه‌وتنى ناوه‌كى ده‌مێنێته‌وه‌ و ئاماده‌شه‌ بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم
کوردستان TV
100%

دوێنى سێشه‌ممه‌ 8ى ئایارى 2018، روحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران له‌ ته‌له‌فزیۆنى وڵاته‌كه‌ى له‌ باره‌ى بڕیارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنى ناوه‌كى وڵاته‌كه‌ى ڕایگه‌یاند: ئێران له‌ ڕێككه‌وتنى ناوه‌كى 2015 ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى بڕیارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ دوێنى ڕاگه‌یه‌ندرا.

روحانى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپى به‌ " نایاسایى و ناڕه‌وا ناوبرد، ڕێككه‌وتنى نێوده‌وڵه‌تى لاواز ده‌كات " ئه‌مه‌ش " ئه‌زموونێكى مێژوویى ده‌بێت بۆ ئێران " هه‌روه‌ها روحانى وتى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌رگیز پابه‌ند بوونه‌كانى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى به‌جێ نه‌هێنابوو.

ناوبراو گوتیشى فه‌رمانم به‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كردووه‌ تا دانوستان له‌گه‌ڵ 5 وڵاته‌كه‌ى ناو ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌وان شكست به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ بێنن ئه‌وا كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ حه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ ده‌ست به‌ چالاكیی پیتاندنى یۆرانیۆم ده‌كات . 

 

وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.