Erbil 10°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 18:59

گۆرانی بێژ محه‌مه‌د عه‌زیز : لیستی 184 زامنی سه‌ربه‌خۆییتانه‌  

هه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ كه‌ داكۆكی له‌ مافی خوراوی جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان ده‌كات
کوردستان TV
100%

له‌ چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی ئۆرگانه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌رخستنی كاندیدانی پارتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌سته‌یی رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای راگه‌یاندنی پارتی و ساسان عه‌ونی به‌رپرسی ده‌سته‌ی رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی و سه‌رجه‌م نه‌قیب و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ و یه‌كێتییه‌كانی سه‌ر به‌ پارتی، مه‌راسمێكی ئاهه‌نگ ئامێزی له‌ هۆڵی بابیلۆن له‌ شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ ساز كرد.

له‌و مه‌راسمه‌دا وێرای خوێندنه‌وه‌ی وتاری بانگه‌شه‌ی سه‌رخستنی كاندیدانی لیستی پارتی، هاوكات بۆ جۆش و خرۆش خستن و رازاندنه‌وه‌ی مه‌راسمه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ هونه‌مه‌ندان عاره‌ب عوسمان و عه‌زیز محه‌مه‌د به‌ حه‌یران و گۆڕانی و شایی و هه‌ڵپه‌ركێ به‌شدار بوون و داوایان كرد جه‌ماوه‌ر ده‌نگ به‌ لیستی كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن.

له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری قه‌ڵاو مناره‌ محه‌مه‌دعه‌زیز داوای له‌ جه‌ماوه‌ر كرد بۆ ئه‌وه‌ی بناغه‌ی سه‌ربه‌خۆیی زامن بێت، پێویسته‌ ده‌نگ به‌ لیستی  184 بده‌ن چونكه‌ هه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ كه‌ داكۆكی له‌ مافی خوراوی جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان ده‌كات بۆ دوارۆژێكی گه‌ش تێده‌كۆشێ.

سه‌رچاوه‌/ خه‌بات

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.