ده‌رهێنه‌ری فیلمی " جه‌هه‌نه‌می سارد " خاتوو " نه‌سرین عابدین " له فێستیڤاڵی " واست "ی نێوده‌وله‌تی توانی له سه‌ر ئاستی جیهان و عێراقدا وه‌ك یه‌كه‌م ده‌رهێنه‌ری كورد مه‌دالیای زێر وه‌ربگرێت .
عابدین ئاشكرایكرد ، تا ئێستا ئه‌م فیلمه له چه‌ندین فێستیڤاڵی ناوخۆ و عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی به‌شداریكردووه و ژماره‌یك خهڵاتو رێزلێنانیشی به‌ده‌ستهێناوه ، وتیشی ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندان و ده‌رهێنه‌ران یارمه‌تیمان بده‌ن ئه‌وا ده‌توانین خه‌ڵاتی ئۆسكاری جیهانی به‌ده‌ت بهێنین .
نزیكه‌ی 40 فیلم له‌م فێستیڤاڵه‌دا به‌شدار بوون له‌گه‌ل ده‌رهێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی ( فه‌ره‌نسا ، هیندستان ، لوبنان ، عێراق ، فه‌له‌ستین ، مه‌غریب ، میسر و ئیتالیا ) ، له نێوانیاندا ده‌رهێنه‌ری كورد خاتوو " نه‌سرین عابدین " توانی ببێته براوه‌ی یه‌كه‌م و 100 گرام واته یه‌ك كیلۆ زێر وه‌ك خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت .
جێی ئاماژه‌یه ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه هو خه‌ڵاته‌ی پێشكه‌ش به ئاواره‌كانی كوردانی رۆژئاوا كرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی ئێش و ئازاری ئاواره‌كانی كوردانی رۆژئاوان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.