Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 08:05

چین ره‌تیده‌کاته‌وه‌ چه‌کی لێزه‌ری ئاراسته‌ی فڕۆکه‌ ئه‌مریکییه‌که‌ کردبێت

ئه‌و تیشكی لێزه‌رانه‌ له‌ نزیك بنكه‌ی سه‌ربازیی چینییه‌كانه‌وه‌ هاتووه‌
چین ره‌تیده‌كاته‌وه‌ چه‌كی لێزه‌ری ئاراسته‌ی فڕۆكه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ كردبێت
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی چین رۆژی رابردوو ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ وڵاتی جیبوتی تیشكی چه‌كی لێزه‌ری ئاراسته‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكیی كردبێت و وتی ئه‌مه‌ تۆمه‌ته‌ و هیچ ریشه‌یه‌كی له‌ راسته‌قینه‌دا نییه‌.

هووا چونینگ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا وتی: ئه‌و لێدوانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا راست نییه‌ كه‌ ده‌ڵێن دوو له‌ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌وان به‌ هۆی كه‌وتنه‌به‌ر چه‌كی لێزه‌ر زیانیان پێگه‌یشتووه‌، وه‌ ئه‌و لێدوانه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ راسته‌قینه‌وه‌ نییه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ كۆنفڕانسێكی هه‌واڵیدا رایگه‌یاندبوو: ئه‌مریكا دڵنیایه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتییانی چین له‌ پشت رووداوه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ن كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئێمه‌ له‌ وڵاتی جیبوتی له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ تووشی كێشه‌ ببێت.

ئه‌مریكا له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا ده‌ڵێت كه‌ ئه‌و تیشكی لێزه‌رانه‌ له‌ نزیك بنكه‌ی سه‌ربازیی چینییه‌كانه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا مه‌ودای هه‌یه‌.

حكومه‌تی چین هه‌رچه‌نده‌ ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ستی له‌م رووداوانه‌دا هه‌بووبێت، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی نه‌كردووه‌ كه‌ به‌ چی هۆكارێك به‌رپرسانی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی له‌مجۆه‌ر له‌ دژیان ده‌كه‌ن.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ چین به‌مدواییه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی و لۆجستی له‌ رۆژهه‌ڵاتی جیبوتی دامه‌زراندووه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.