ڤیتامین (د) یه كێكه له ڤیتامینه بنچینهییهكان كه رۆڵێكی گرنگی هه یه له سه‌ر كرداری بایۆلۆجی له شی مرۆ ڤ , و یه كێكه له‌و ڤیتامینانه‌ی كه له ناو چه‌وری دا ده‌توێنه‌وه و له‌شی مرۆڤ توانای دروست كردنی هه‌یه له رێگه‌ی به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر و رێگه‌ی خواردن و ته‌واوكه‌ری خواردن
به شێوه‌ی حه‌ب، شروب، ده‌رزی دروست ده‌بێت له له‌شی مرۆڤ دا.
ڤیتامین (د) یارمه‌تی هه‌ڵمژینی كالسیۆم وفسفۆر ده‌دات له رێگه‌ی ریخۆڵه‌وه، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ڤیتامین (د) كه‌مبێته‌وه له له‌شدا به هه‌مان شێوه رێژه‌ی كالسیۆ م وفسفۆر كه‌مده‌بێته‌وه , كه كار ده‌كاته سه‌ر ئێسك وده‌بێته هۆی دروست بوونی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ئێسك.
ڤیتامین (د) پێویسته بۆ گه‌شه كردنی ئێسك
چاككردنه‌وه‌ی خانه گهشهدارهكان و ده‌ماره‌كان ماسولكه‌كان وباش كردن و به‌هێز كردنی به‌رگری له‌ش و كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و رێگری ده‌كات له دروست بوونی شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆَن،پرۆستات، سیه‌كان، زراو ،پچارهسهری نه‌خۆشی شه‌كره، دڵ، په‌ستانی خوێن و ره‌ق بوونی ده‌ماره‌كان به پێ ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كه ئه‌نجام دراوه.
خه مۆكی كه‌م ده‌كاته‌وه ، هاوسه‌نگی مزاج.
ئه‌و خۆراكانه‌ی ڤیتامین (د ) پێویستی تێدایه:
ـ شیره مه‌نیه‌كان
ـ قارچك
ـ په‌نیر
ـ ماسی جۆری سالمون ، تونه وماركیرڵ
ـ جگه‌ری مانگا
ـ زه‌ردێنه‌ی هێلكه
ـ په‌رته‌قاڵ
شیری باده‌م
شۆفان
میوه وسه‌وزه.
له‌شكر حمید /ئه‌ندازیاری خۆراك
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.