Erbil 25°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 21:12

لێڤه‌رپول بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ کێشه‌ى هه‌یه‌

بۆ درێژه‌ى هه‌واڵ كلیك له‌ناوه‌ڕۆك بكه‌
کوردستان TV
100%


دوای سه‌ركه‌وتنى هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانى ریال مه‌درید و لێڤه‌رپول بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ ، كه‌بڕیاره‌ 26 -5-2018 له‌شارى كییڤ به‌ڕێوه‌بچێت ، ئاس ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لێڤه‌رپول كێشه‌ى هه‌یه‌ له‌و به‌ڕواره‌دا به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاته‌كه‌ى له‌مانگى ڕه‌مه‌زانه‌ ، هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان محه‌مه‌د سه‌لاح و سادیۆ مانى دوو یاریزانى موسڵمانن په‌یوه‌ستن به‌ڕۆژو گرتنیان ، وه‌له‌ ساڵى پاریش پابه‌ندبوونه‌ به‌مانگى ڕه‌مه‌زان ، بۆیه‌ نان نه‌خواردن به‌درێژایی ڕۆژێك و وه‌مه‌شق و راهێنان كردن له‌سه‌رى گرفت بۆ یانه‌كه‌ دروست ده‌كات  ، به‌شێوه‌یه‌كى باشتر ئاماده‌ نابێت له‌چاو ڕۆژانى دیكه‌  . 
ئاس ڕایده‌گه‌ێنێت به‌م هۆكاره‌ لێڤه‌رپول كێشه‌ى بۆ دروست ده‌بێت له‌یاری كردنى له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید . 

مۆرینیۆ یاریزانی لێڤەرپول ڕایده‌گه‌یه‌نێت : محەمەد سەڵاح بریاری داوە راھێنان كه‌م ئه‌نجام بدات و وه‌ خۆی ماندوو نه‌كات له‌پێناو ئاماده‌باشیه‌كى ته‌واو بۆ یاری كۆتایی ، له‌باره‌ى ڕۆژوگرتن له‌و كاته‌دا له‌لایه‌ن هه‌ردوویاریزانى ناوبراو  کێشەی گەورە بۆمان دروست ده‌بێت وه‌كاریگه‌رى له‌سه‌ر یاریان ده‌بێت كه‌له‌ئاستى خۆیاندا نه‌بن 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.