Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 13:31

عێراق تۆمه‌ته‌کانى ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

حكوومه‌تى عێراق له‌ بۆردوومانكردنى ده‌وروبه‌رى حه‌سه‌كه‌ تێوه‌گلاوه‌
کوردستان TV
100%

ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له‌ سووریا، رایگه‌یاند" حكوومه‌تى عێراق له‌ بۆردوومانكردنى ده‌وروبه‌رى حه‌سه‌كه‌ تێوه‌گلاوه‌و بۆردوومانی گردبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك كراوه‌، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی كوژران.

پێشتر چه‌ندین جار ڕاگه‌یاندراوه‌، كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى عێراق سنوورى ئاسمانى سووریایان به‌زاندووه‌ و باره‌گا و بنكه‌كانى داعشیان بۆردوومان كردووه‌، به‌ڵام میدیاى ئه‌منی عێراقی، تۆمه‌ته‌كانى ڕوانگه‌ى سوورى ڕه‌ت كرده‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ماڵپه‌رێك بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دوێنێ سێشه‌ممه‌ گوندى (قه‌سر) له‌نزیك شارۆچكه‌ى ته‌ل جایرى سه‌ر به‌ شودادى، كه‌ له‌ژێر ده‌ستى داعشه‌، بۆردوومان كردووه‌ و له‌ئه‌نجامدا 30 هاووڵاتى كوژران.

هاوكات سه‌رچاوه‌كانى تر، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌و بۆردوومانه‌، كه‌ تێیدا زیاتر له‌ 30 هاووڵاتیی له‌نێویاندا ئافره‌ت و منداڵ هه‌یه‌، كوژران.


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.