Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 13:38

 به‌ریتانیا ڕه‌تی کرده‌وه‌ هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ مووسل کردبێته‌ ئامانج

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك: به‌ریتانیا له‌ مووسڵ تاوانی جه‌نگی ئه‌نجام داوه‌
کوردستان TV
100%

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، كه‌ به‌ریتانیا له‌ ناوچه‌كانی مووسڵ تاوانی جه‌نگی ئه‌نجام داوه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی به‌ریتانیا هاووڵاتیانی سیڤیلیان كردووەته‌ ئامانج.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویان كردووەته‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی به‌ریتانیا له‌ نزیك شاری مووسڵ هاووڵاتیانی سیڤیلی كردووەته‌ ئامانج و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به‌ریتانیایان له‌وه‌ ئاگادار كردبووه‌وە كه‌ ره‌چاوی بریاره‌كانی شه‌ڕ بێت و هاووڵاتیانی سڤیل نه‌كاته‌ ئامانج.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕه‌تی كرده‌وه‌ كه‌ هاووڵاتی مه‌ده‌نی كردبێته‌ ئامانج، گوتیشی ئه‌و دوو كوژراوه‌ چه‌كدارانی ڕێكخراوی داعش بوون نه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد هه‌ندێك جار هێرشه‌كان له‌ ئامانجه‌كانیان لاده‌دەن و ڕه‌نگه‌ هاووڵاتیانیش ببنه‌ قوربانی، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌بووه‌.

هه‌ر له‌و ڕاپۆرتانه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌، به‌ریتانیا به‌ پله‌ی دووه‌م دێت له‌ بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش كه‌ ته‌نیا له‌ مووسڵ 750 پێگه‌ی داعش كرانە ئامانج و له‌و بۆردومانانه‌شدا به‌هۆی چڕی دانیشتوانی مووسڵ هاووڵاتیانیش بوونە قوربانی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.