له ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له فێستیڤالێكی نێوده‌وڵه‌تی كه له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به‌رێوه‌چوو ، فیلمی كوردی " خه‌ونی بێ ره‌نگ " له ده‌رهێنانی " مێهمه‌ت عه‌لی گۆنار " توانی شه‌ش خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت .
به پێی راپۆرتێكی میدیاكانی توركیا ، فیلمی كوردی " خه‌ونی بێ ده‌نگ " له میانه‌ی به‌شداریكردنی له 29 ه مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌نقه‌ره كه له وڵاتی توركیا به‌رێوه‌چوو ،توانی شه‌ش خه‌ڵات له به‌شه‌كانی ، باشترین فیلم ، باشترین فیلمنامه ، باشترین مۆسیقا ، باشترین ده‌رهێنه‌ر و باشترین دیزاین و جلوبه‌رگدا به‌ده‌ستبهێنێت .
گۆناری ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی " خه‌ونی بێ ره‌نگ " ئاشكرایده‌كات فیلمه‌كه به شێوه‌زاری زازاكی به‌رهه‌مهاتووه و كه باس له چیرۆكی منداڵێكی كوردی خه‌ڵكی ئامێدی ده‌كات كه‌له ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی زایینی له شاری ئامه‌د ده‌ژیت .
ئه‌م فیلمه خه‌ونی بێ ره‌نگ و چیرۆكی نه‌وه‌یه‌كی كورده كه ژیانیان به‌رده‌وام تاڵ بووه و خه‌ونه‌كانیان بێ ره‌نگ و بێ هیچ تامێك بووه .
جێی باسه ( مێهمت عه‌لی گۆنار) ده‌رهێنه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی شاری " بێنگۆڵ " ه له باكووری كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.