Erbil 14°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 14:00

ئه‌م ئێواره‌یه‌ ڕاهێنه‌رى ڕۆما له‌سه‌ر ڕووبه‌روبونه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر لێڤه‌رپول چى ووت ؟

سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت
کوردستان TV
100%


سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، ڕۆما میواندارى لێڤه‌رپول ده‌كات ، ڕۆما یاری چوونى به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ دوچارى شكست هات له‌به‌رامبه‌ر لێڤه‌رپول ، وه‌ك له‌لێدوانى به‌رپرسان و راهێنه‌ر و یاریزانانى ڕۆما هاوشێوه‌ى بارسێلۆنا له‌یاریگاى  ئۆلۆمپیكۆ تۆڵه‌ له‌لێڤه‌رپول ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌رده‌كه‌وین بۆ یاری كۆتایی 
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى فرانچسكۆ راهێنه‌رى ڕۆما بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دواو له‌باره‌ى یاریه‌كه‌ى سبه‌ى شه‌و بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن :

له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانمان به‌وره‌یه‌كى باش و ئاماده‌كاری ته‌واومان میواندارى لێڤه‌رپول ده‌كه‌ین ، هه‌موو هه‌وڵێكمان له‌پێناو  گۆلێكى خێرایی یانه‌كه‌مانه‌ كه‌بتوانین له‌سه‌ره‌تاكانى یاری گۆل تۆماربكه‌ین ، وه‌دواتر پلانى دیكه‌مان ده‌بێت چۆن هه‌وڵى سه‌ركه‌وتن بده‌ین له‌یاریه‌كه‌ هاوشێوه‌ى یاریمان له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا كه‌توانیمان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین و بیان كه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌ى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ 

راهێنه‌رى  ڕۆما وێڕای ئه‌وه‌ى ڕایگه‌یاند هاوشێوه‌ى یاری بارسێلۆنا ده‌توانین سه‌ركه‌وین به‌سه‌ر لێڤه‌رپول ، به‌ڵام ئه‌و یانه‌یه‌ جیاوازتره‌ ده‌بێت به‌ته‌كتیكى باشتر و وردتر یاری بكه‌ین بێ ئه‌نجامدانى هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له‌یاریزانانمان 

فرانچیسكۆ له‌سه‌ر پێكانى هه‌ردوو یاریزانى دیاری یانه‌كه‌ى بیرۆتى و سترۆتمان قسه‌ى كرد و ڕایگه‌یاند : پێكانى ئه‌و دوو یاریزانه‌ بۆ ئێمه‌ قورسه‌ ، به‌ڵام هێشتا بڕیارى كۆتایمان نه‌داوه‌ كێ له‌شوێنیان یاری ده‌كات 

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ووته‌كانى راهێنه‌ى ڕۆما بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند : هیوادارم هه‌واداران به‌گه‌رمى له‌پشتیوانى یانه‌كه‌یان دابن به‌شێوه‌یه‌كى باش و وه‌له‌كۆتا تا بتوانین ڵه‌گه‌ڵیان ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتن بگێڕین 

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.