Erbil 20°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 01:17

دوای پاڵه‌وانى بوونیان له‌م وه‌رزه‌ى خولى لالیگادا ئه‌م ئێواره‌یه‌ بارسێلۆنا له‌شه‌قام ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت

دوای براوه‌بوونیان به‌سه‌ر دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیا نازناوى خوله‌كه‌ى یه‌كلاكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، بارسێلۆنا كه‌له‌م یاریه‌دا پێویستى به‌یه‌ك خاڵ بوو له‌پێناو پاڵه‌وانى بوونى له‌م وه‌رزه‌ى لالیگادا ، بارسێلۆنا له‌رووبه‌روبونه‌وه‌ى دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیا توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌م یاریه‌دا كاتێك به‌ئه‌نجامى چوار گۆل له‌به‌رامبه‌ر دووگۆل یاریه‌كه‌ى له‌گه‌ل دیپۆرتیڤۆ به‌كۆتا هێنا ، به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یاریه‌كه‌  بارسێلۆناى به‌فه‌رمى كرده‌ پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا بۆ جارى بیست و پێنجه‌مین .
دوای پاڵه‌وانى بوونیان له‌م وه‌رزه‌ى لالیگادا بارسێلۆنا بریاریدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كاتژمێر 6:00 ئێواره‌ به‌ئاماده‌بوونى ته‌واوى ستافى یانه‌ و یاریزانان ئاهه‌نگ له‌شه‌قامدا بگێڕێت 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.