Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:32

به‌ وێنه‌/له‌ ئاکرێ گرێیه‌کی 4 کیلۆگرامی له‌ هێلکه‌دانی کچێکی 12 ساڵان ده‌هێندرێته‌ ده‌ره‌وه‌

نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ ماوه‌ی 2 كاتژمێری خایاندووه
کوردستان TV
#7
100%

له‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌خت و چه‌ند كاتژمێریدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گوڵانی ئاكرێ گرێیه‌كی 4 كیلۆگرامی له‌ هێلكه‌دانی كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵان ده‌هێندرێته‌ ده‌ره‌وه‌.

"عه‌دنان ساڵح ئاكره‌یی" پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی نه‌خۆشخانه‌ی ئاكرێ كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ بۆ كچه‌ 12 ساڵانه‌كه‌، به‌ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند:دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه‌ منداڵێكی 12 ساڵانیان هێنا بۆ نه‌خۆشخانه‌ و دوای پشكنین ده‌ركه‌وت كه‌ گرێیه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر هێلكه‌دانی لای ڕاستییه‌تی، دوای وتو وێژكردن له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی دوێنێ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ختمان بۆ ئه‌و كچه‌ 12 ساڵانه‌ ئه‌نجامدا كه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ ماوه‌ی 2 كاتژمێری خایاند و توانرا سه‌ركه‌وتوانه‌ گرێیه‌كی گه‌وره‌ی شێرپه‌نجه‌یی له‌ هێلكه‌دانی ئه‌و كچه‌ ده‌ربهێندرێته‌ ده‌ره‌وه‌.

راشیگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا ته‌ندروستی كچه‌كه‌ باشه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌.  

nashtargari gre

 

grei sherpanja

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.