بەڕێوه‌بەری نوسینگه‌ى سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ڕایگەیاند، لەسنوری سلێمانى، 170 هەزار هاوڵاتی کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 29ی نیسانی 2018، له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه سه‌نته‌ری میترۆ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رێكیخستبوو، هاوڕێ تۆفیق رایگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو چه‌ند دیارده‌یه‌ك نه‌ماون، له‌وانه بابه‌تی زیاده‌ڕۆیكردن له‌رازاندنه‌وه و كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێل كه ئه‌مانه جێگه‌ی ئومێدن، به‌ڵام دیارده‌یه‌كی ترپه‌یدابووه كه ئه‌ویش دروستكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی كاندیده‌كانه، به دڵنیاییه‌وه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره بكات سزا ده‌درێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق وتیشی: پێش بابه‌تی یاسایی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌و گرته ڤیدیۆیانه، پێوسته لایك و شه‌یر نه‌كرێت بۆ رێگریكردن له‌بڵاوكردنه‌وه‌یان، داواش له كاندیده‌كان ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی له‌ویژدانی خۆیان دڵنیان پێویست ناكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م رووداوانه بڕوخێت.
له‌باره‌ی به‌پێشێلكردنه‌كانیش له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناوبراو ئاشكرایكرد، تاوه‌كو ئێستا 25 سكاڵا تۆماركراوه و زۆربه‌یان تایبه‌ته سه‌رپێچیكردن له‌ڕێنماییه‌كانی شاره‌وانی، به‌شێكی دیكه‌ی پێشێلكارییه‌كانیش له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه، له‌به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو و هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتر كه‌ئه‌مانه پێچه‌وانه‌ی ئێتیكی ڕۆژنامه‌وانییه، داوا له‌رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین خۆیان به‌دوور بگرن له‌و جۆره بانگه‌شانه.
هاوڕێ تۆفیق ئاشكرایكرد، له‌ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری كراوه له سیسته‌می به‌ڕِێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردندا كه سیستمی ئه‌لیكترۆنییه، چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونی رێنمایین بۆكردنه‌وه‌ی بنكه‌ی تایبه‌ت بۆ رۆژنامه‌نووسان و كار ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی رابردوو وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدان بۆ ڕۆژنامه‌نووسان بكرێته‌وه.
هاوڕێ تۆفیق، ره‌تیكرده‌وه كه رێنمای نوێ هه‌بێ بۆ بردنه ژووره‌وه‌ی مۆبایلی زیره‌ك بۆ وێستگه‌كان، به‌ڵام ده‌نگدان نهێنییه له‌ناو كابینه‌ی ده‌نگداندا كه‌شوێنی ده‌نگدانه، بۆیه به‌كارهێنانی مۆبایل و گرتنی وێنه قه‌ده‌غه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌ڵێت: تائێستا نزیكه‌ی 170هه‌زار كارتی ده‌نگده‌رانی گشتی ماوه وه‌ربگیرێته‌وه و داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین به‌زووی بچن كارته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، چونكه كاتێكی كه‌م ماوه تا 8/5/2018 ده‌توانرێت كارته‌كان وه‌ربگیرێته‌وه.
بڕیارە ڕۆژى 12ى ئایار هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بەڕێوەبچێت و لە ئێستاشدا کۆمسیۆن زۆرینەى ئامادەکارییەکانى تەواوکردووە بۆ ئەنجامدانى ئەو هەڵبژاردنە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.