ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كوڕی ڕابه‌ری كۆچكردووی حیزبه‌كه، چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆرى كۆمه‌لایه‌تى "فه‌یسبووك" بلاو ده‌كاته‌وه، كه عه‌لی باپیر چۆن له حكوومه‌ت سوودمه‌ند بوون و له‌گه‌ڵ به‌رى ئۆپۆزسیۆنیشدا بووه.
له به‌شێكی نووسینه‌كه‌یدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ڵێت" بە ئەمری سەرۆک وەزیرانی پارتی "328،155،000" سێسەد و بیست و هەشت ملیۆن و سەد و پەنجا و پێنج هەزار دینار بۆ نۆژەن کردنەوەی مەڵبەندی سۆرانی کۆمەڵی ئیسلامی تەرخان کرا، کە ئەوکات مه‌لا مه‌روان گه‌ڵالی بەرپرسی بوو".
سه‌باره‌ت به هاوڕابوونی عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ناوبراو نووسیویه‌تی، "لەکاتێکدا لەگەڵ بارزانی نزیک بوو بەئاشکرا یارمەتییان دەداو بە ئاشکرا پاڵپشتی بارزانی دەکرد و بە پێویستی دەزانی بۆ مانەوەی بارزانى لە سەرۆکایەتی هەرێم".
ئیحسان مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیزئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "لەکاتێکدا عه‌لی باپیر بانگه‌شه‌ی ئۆپۆزسیۆنی دەکرد، لەگەڵ نه‌وشیروان مستەفا و محه‌مه‌د فه‌ره‌ج چوون بۆ سەردانی بارزانی، لە جیاتی ئەوەی لە تەنیشت براکانی لە ئۆپزسیۆن دا‌نیشێت، چووە تەنیشتی بارزانییەوە دانیشت، ئەمەش خۆی لە خۆیدا مانای هەیە بۆ ئەوەی بارزانی ئەو وەک ئۆپزسیۆن تەماشا نەکات".
عه‌بدولعه‌زیز به سه‌رسوڕمانه‌وه باس له سوودمه‌ندبوونی عه‌لی باپیر له پارتی و بارزانی ده‌كات و ده‌ڵێت" بۆ ناپرسن ئەم مەلای ئاخر زەمانە کێ ئەو ماڵە و مەکتەبی ئەمیرایەتی بە زەوی و هەتا بەدروست کردنیشیەوە لە هەولێر بۆ کرد‌و کلیلەکەیان تەسلیم كرد، مەگەر پارتی و بارزانی نەبوون؟".
هه‌روه‌ها دووپات ده‌كاته‌وه، ئەی هەر پارتی ژنیان بۆ کوڕەکەی نەهێناو کوڕەکەی ئەم مەلای ئاخر زەمانە نەبوو له‌گه‌ڵ کوڕەکەی نێچیرڤان بارزانی ڕۆیشت بۆ کۆنفرانسی گەنجان لە جنوبی ئەفریقیا؟ .
له‌درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌لێت" زۆرم پێ سەیرە کە ئێستا بانگەشەی بەرەی میللەت دەکەن، بەڵام هەتا ئاخر هەناسە بەشدار بوون لە حکومەت، تەنها پێش هەڵبژاردن دەیانەوێت خەڵکی بگەوجێنن".
عه‌بدولعه‌زیز جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌ستۆپاكی بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت" من هەموو قسە و گوفتارەکانم بەبەڵگەوە دەسەلمێنم و فەرموون بێ منەتیش بن، ئەگەر لە ژیانمدا یەک مەتر زەوی یان یەک دینارمان لە پارتی یان حکومەتی هەرێم وەرگرتبێت، فەرموون بە بەڵگەوە با هاووڵاتیان بیبینن ئاشکرای بکەن، بەڵام ئێوە تەنها بە درۆ کردن و بوختان کردن دەتانەوێت ڕووی سپی سیاسی ئێمە لەکەدار بکەن.
پێش چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، چه‌ند وێنه‌یه‌كی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاوكرده‌وه، كه ساڵی ڕابردوو عه‌لی باپیر له باكووری ئێران له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی سووپای قودسی ئێران كۆبووه‌ته‌وه.
په‌یجى تایبه‌تى ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز:-
https://www.facebook.com/Shexehssan/posts/964664250325281
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.