هێمن هەورامی رایگه‌یاند: ئه‌و هاتوهاوارەی لێره‌و له‌وێ له زاری هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی داده‌چۆڕێت، ده‌رخه‌ری ئه‌و شكستانهن كه خۆیان بۆ خۆیان خوڵقاندووه. بۆیه خۆیان ڕاناگرن له گوتنی ڕاستییه‌كان و پێی قه‌ڵس ده‌بن.
له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید، كۆڕێكی سیاسی به‌رفراوان بۆ هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی له ئه‌وروپا، كه جه‌ماوه‌رێكی ئێجگار به‌رفراوانی ڕه‌وه‌ندی كورد و ده‌سته‌ی ناوچه و ڕێكخراوه‌كانی پارتی له ستۆكهۆڵم ئاماده‌ی بوون.
هه‌ورامی له سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به چه‌ندین خاڵی گرنگ دا، كه پارتی دیموكراتی كوردستان سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر بنیاد ناوه. هیچ سه‌رده‌مێكیش هێنده‌ی ئێستا كورد پێویستی به‌م جۆره سیاسه‌ته نه‌بووه كه پارتی وه‌گه‌ڕی خستووه، بۆیه ده‌بێت وردتر و توندوتۆڵ‌تر له هاوكێشه‌كان بنواڕین و كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕه‌وشه‌ی كه ئێستا ئێمه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی تێدا ده‌كه‌ین، ڕه‌وشێكه كه به‌ره‌و چهقبهستووییمان ده‌بات، بۆیه هێز و سه‌نگی كورد له‌م ڕه‌وشه‌دا پێویسته.
ئه‌و هاژههاژهی لێره و له‌وێ له زاری هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی داده‌چۆڕێت، ده‌رخه‌ری ئه‌و شكستانهن كه خۆیان بۆ خۆیان خوڵقاندووه، ئێمه دادگاییهكهمان داوه‌ته ده‌ستی كوردستانیان، ده‌بێ وه‌ها وانه‌یه‌كیان بده‌ن كه تێبگه‌ن خیانه‌ت له نیشتمان باجه‌كه‌ی چه‌نده قورسه. مێژووی پارتی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیانه‌یه كه ڕێچكه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه ئامانج هسهرهكییهكهمان بووه، ئه‌وه‌ی كه پارتی موعاله‌جه‌ی ده‌كات به ده‌سته‌ڵات و بهرخۆدانهكانییهوه ته‌نها وه‌سیله‌ن بۆ كرۆكیی كێشه‌كان.
به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی هه‌ورامی په‌یبردن بوو به گرنگیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌و حهجمانهی كه خه‌ڵكی ده‌س نیشانیان ده‌كەن، ده‌بێ نوێنه‌ره ڕاسته‌قینه‌كانی میلله‌ت بن. هه‌ر ئه‌مه‌شه وا له ئێمه ده‌كات ته‌نیا جه‌ماوه‌ری كوردستان هۆشیار بكه‌ینه‌وه له‌و بابه‌تانه و ڕێگا درووسته‌كان ببینن.
گوتیشی: كه كوردانی تاراوگه هه‌موو كات پێشه‌نگ بوون له ده‌نگی كوردایه‌تی و دەبێ 12ی ئایاریش ئه‌وه بسه‌لمێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.