Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 23:42

پاراستنی به‌غدا به‌ کۆمپانیایه‌کی فه‌ره‌نسی ده‌سپێردرێت

كه‌چی عێراق خاوەنی دەیان هێز و میلیشیایە
کوردستان TV
100%


هەرچەندە دەوڵەتی عێراق خاوەنی دەیان هێز و میلیشیایە بە ناوەکانی سوپای عێراق، فەرماندیی ئۆپەراسیۆنەکان، هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا، پۆلیس، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و چەندین هێزی دیکە، بەڵام ئەو هەموو هێزە توانای پاراستنی تەنانەت بەغدای پایتەختیشیان نییە.

میدیا عێراقییه‌كان، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌سته‌ی راوێژكارانی سه‌رۆك وه‌زیران ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی وه‌زیری گه‌یاندن كراوه‌، تایبه‌ت به‌ كۆمپانیای ئه‌منی "نیو سێنچه‌ری" فه‌ره‌نسی كه‌ پارێزگاری له‌ ئه‌منیه‌تی به‌غدا ده‌كات.

بەپێی بەڵگەنامەیەک، کە دەستەی راوێژکارانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ وەزارەتی گواستنەوەی حکوومەتەکەی ناردووە،  حکوومەتی عێراق پاراستنی شاری بەغدای بە کۆمپانیای  (CS)ی ئەمنیی فەرەنسی سپاردووە.

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، پرۆژه‌كه‌ به‌ سێ قۆناخ جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وانیش جێبه‌جێكردنی بازگه‌ سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كانه‌ دوای ده‌ستنیشان كرد، له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی ژێرخانی سیسته‌می چاودێری ئه‌لیكترۆن و جێبه‌كردنی پرۆژه‌ی فراوانكردن له‌ داهاتوودا.

پێشتریش لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە خاکی سووریاوە چوونە ناو شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.

دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، حزبە شیعییەکان دەستیان بەسەر حوکمڕانیی عێراقدا گرت و دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداری و تیرۆریستی بڵاو بوونەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.