له ناوچه‌ی بۆلدێر له‌هه‌رێمی كۆلۆرادی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ی ورچێك خۆی له ناو ئۆتۆمۆبیلێك زیندانی ده‌كات ، ناتوانێ ده‌ربچێت ، بۆیه جه‌خت له هۆرنی ئۆتۆمۆبیله‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج بۆخۆی رابكێشت.
ئافره‌تێك كه دانیشتووی ناوچه‌كه‌یه له دره‌نگی شه‌و په‌یوه‌ندی به پۆلیس ده‌كات ده‌ڵێت: كه‌سێك له ناو ئۆتۆمۆبیلهكهمدایه، دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه ورچێكی ره‌ش له ناو ئۆتۆمۆبیلهكهدایه.
پۆلیس زۆر به وریایی ده‌رگای دواوه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ورچه‌كه بێته ده‌ره‌وه‌و رزگار بێت دوای ئه‌وه‌ی له نێو ئۆتۆمۆبیله‌كه دهێته ده‌ر به‌ره‌و دارستانه‌كه راده‌كات.
شایانی باسه ورچی ره‌ش له ئه‌مریكای باكوور به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاو بوونه‌ته‌وه ،درێژیی نێرهنهكهیان ده‌گاته نزیكه‌ی 2 مه‌تر كێشیشیان ده‌گاته 360 كیلیۆگرام یه‌كێك له سیفه‌ته‌كانی ئه‌م ورچانه زۆر كه‌م هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مرۆڤ.
سه‌رچاوه/ روسیا ئه‌لیه‌وم
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.