Erbil 8°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 06:24

پشکی قاسم سلێمانی له‌ ئازادکردنی بارمته‌ قه‌ته‌رییه‌کان چه‌ند بووه‌؟

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئاشكرای كرد كه‌ ناوی قاسم سلێمانی له‌ سه‌رووی ئه‌و دانووستانه‌ گوماناوییه‌ی قه‌ته‌ره‌وه‌ هه‌یه‌
پشكی قاسم سلێمانی له‌ ئازادكردنی بارمته‌ قه‌ته‌رییه‌كان چه‌ند بووه‌؟
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئاشكرای كرد كه‌ ناوی قاسم سلێمانی له‌ سه‌رووی ئه‌و دانووستانه‌ گوماناوییه‌ی قه‌ته‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ و فه‌رمانده‌ی سوپای قودس به‌ هۆی یارمه‌تیدان له‌ ئازادكرانی بارمته‌ قه‌ته‌رییه‌كان 50 ملیۆن دۆلاری له‌ حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ وه‌رگرتووه‌.

وێڕای ئه‌وه‌ رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تیی كه‌ قاسم سلێمانی سه‌دان ملیۆن دۆلاری یارمه‌تیی پێشكه‌شی تیرۆرستانی شیعه‌ و سوننه‌ی ناوچه‌كه‌ كردووه‌.

ئه‌م رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ده‌وحه‌ بۆ ئازاكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتییانی خۆی و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م وڵاته‌ كه‌ له‌ ساڵی 2015ـدا رفێنرابوون، 360 ملیۆن دۆلاری ناردووه‌ تا بگات به‌ده‌ستی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له‌ عێراقن و له‌م میانه‌یه‌دا كه‌سێكی وه‌ك قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان و نێوه‌ندگیریی بۆ ئازادكردنی بارمته‌ قه‌ته‌رییه‌كان 50 ملیۆن دۆلاری له‌ حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ وه‌رگرتووه‌.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداربوویه‌وه‌ كه‌ قه‌ته‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی ناردووه‌ تا به‌ مه‌به‌ستی ئازادكرانی هاوڵاتییانی خۆی بدرێت به‌ بارمته‌گران، ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌كه‌دا گرت و ته‌نانه‌ت مانگی نیسانی ساڵی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش سه‌باره‌ت به‌ ئاشكرابوونی ئه‌م بابه‌ته‌ وتی: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌ بۆ ئازادكرانی هاوڵاتییه‌ قه‌ته‌رییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه‌ ره‌وانه‌ كراوه‌، نادرێت به‌ تیرۆریستان چونكه‌ ناتوانین پێدانی هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌ تیرۆریستان قبوڵ بكه‌ین.

دواتریش عه‌بادی وتی: مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو بۆ ئێمه‌ كه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌ زۆر به‌ شێوه‌ی نایاسایی هاتووه‌ته‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ رێگه‌ یاساییه‌كانه‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ قه‌ته‌ر و رێگه‌ ناده‌ین بگات به‌ ده‌ستی تیرۆریستان.


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.